ئایا ڕێساگه‌ل بۆ چۆنیه‌تی گۆتوبێژه‌كان له په‌رله‌ماندا هه‌ن؟
به‌ڵێ، ڕێساگه‌لی ڕوون هه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌وتووه كه چ جۆره گۆتوبێژێك له ئارادایه. هه‌موو باسێك ده‌بێت پێشوه‌خت داوا كرابێت و كاته‌كه‌ی دیاری كرابێت. ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان كه بیه‌وێت توانج له‌سه‌ر باسی ئه‌ندامێكی دیكه‌ی په‌رله‌مان بكات ده‌بێت له پێشدا داوا بكات.
ئایا هه‌موو گۆتوبێژ و ده‌نگدانه‌كان له په‌رله‌ماندا بۆ هه‌مووان ئاوه‌ڵه‌ن؟
هه‌موو گۆتوبێژ و ده‌نگدانێك له په‌رله‌ماندا هی گشته و بۆ هه‌مووان ئاوه‌ڵه‌یه. تۆ خۆت ده‌توانیت له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌وێ له شوێنی گوێگرتن دابنیشیت یان له ڕێگای ته‌له‌ڤیزیۆنی ئینته‌رنێتیه‌وه ئاگاداریان بیت. پاش دانیشتنه‌كان ده‌توانیت له پرۆتۆكۆڵه‌كه‌دا بخوێنیته‌وه كه چی گوتراوه و ده‌نگدانه‌كه‌دا چۆن بووه.
به سوێدی زیاتر بخوێنه‌وه:
ئایا بۆم هه‌یه له شوێنی دانیشتنی هه‌مووان پرسیار له په‌رله‌مێنتاران بكه‌م؟
نه‌خێر. له شوێنی دانیشتوانی هه‌موواندا ده‌بێت بێده‌نگیی ته‌واو بپارێزرێت. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پرسیار له په‌رله‌مێنتارێك بكه‌یت ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی دیكه پێوه‌ندی پێوه بگریت.