ئه‌ركه‌كانی په‌رله‌مان كامانه‌ن؟
په‌رله‌مان یاسا ده‌رده‌كات و بڕیار له‌سه‌ر باج و خه‌رجیه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌دات. حوكمه‌ت و داموده‌ستگاكان ده‌پشكنێت و هه‌ڵوێست له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌گرێت. له زۆربه‌ی زۆری دۆ‌خه‌كاندا پێشنیاری ده‌وڵه‌ت وه‌ك بناخه‌یه‌ك بۆ بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان هه‌یه.
به سوێدی زیاتر بخوێنه‌وه:
حوكمه‌ت كام ئه‌ركانه‌ی هه‌یه؟
حوكمه‌ت فه‌رمانڕه‌وایی و ڕابه‌رایه‌تی سوێد ده‌كات. ئه‌وه‌ش له‌و ڕێگایه‌وه ده‌بێت كه حوكمه‌ت پێشنیار (پێشنیاز) ده‌خاته به‌رده‌ستی په‌رله‌مان و ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ ده‌كات كه په‌رله‌مان ده‌ریان ده‌كات. بۆ ئه‌و كاره حوكمه‌ت یارمه‌تی له وه‌زاره‌تخانه جوداكان و نێزیكه‌ی 300 دانه داموده‌ستگای ده‌وڵه‌تیی وه‌رده‌گرێت.
به سوێدی زیاتر بخوێنه‌وه:
Regeringens webbplats
كێ بۆی هه‌یه پێشنیار بخاته به‌ر ده‌ستی په‌رله‌مان؟
ئه‌وه ته‌نها حوكمه‌ت، په‌رله‌مێنتاران و ئۆرگانه جوداكانی په‌رله‌مانن كه بۆیان هه‌یه پێشنیار بخه‌نه به‌رده‌ستی په‌رله‌مان. پێشنیاری حوكمه‌ت پێی ده‌گوترێت پێشنیاز ( propositioner ) و به پێشنیاری په‌رله‌مێنتارانیش ده‌گوترێت دژپێشنیار ( motioner ). دژپێشنیار ( motion ) به‌گشتیی پێشنیارێكه كه دژ به پێشنیازێك ده‌درێت.
تاكه كه‌سان و ڕێكخراوان هه‌لدارن كه بتوانن كاربكه‌نه سه‌ر ئه‌وه، ئه‌ویش له‌و ڕێگایه‌وه كه پێوه‌ندی به پارتێكی په‌رله‌مانیی یان په‌رله‌مێنتارێكه‌وه بگرن.
به سوێدی زیاتر بخوێنه‌وه:
كۆمیته‌ی په‌رله‌مان چییه و چی ده‌كات؟
كۆمیته‌ی په‌رله‌مان جۆرێكه له گرووپی كار كه په‌رله‌مێنتارن و له هه‌موو پێشنیارێك ده‌توێژنه‌وه كه به په‌رله‌مان ده‌درێت. كۆمیته‌ی په‌رله‌مان پاشان پێشنیاری خۆی ده‌داته ده‌ست په‌رله‌مان و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه به ڕای كۆمیته چۆن په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه جیاوازانه بڕیار بدات.
15 دانه كۆمیته‌ی په‌رله‌مان هه‌یه كه یه‌كی 17 ئه‌ندامی په‌رله‌مانیان تێدایه. هه‌موو هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی په‌رله‌مان ڕێك خراون، واته به پێی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌ر پارتییه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هێناویه‌تی. هه‌ر كۆمیته‌یه‌كی په‌رله‌مان به‌رپرسیاری بوارێكی تایبه‌تییه. كۆمیته‌ی فێركردن بۆ نموونه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیارانه‌دا كار ده‌كات كه سه‌باره‌ت به خوێندنگاكانن.
به سوێدی زیاتر بخوێنه‌وه: