هەڵبژاردن بۆ ڕیکسداگ

هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن بۆ ڕیکسداگی سویدی دەکرێت، دووەم یەکشەممەی مانگی ئەیلولدا. لەهەمان ڕۆژدا هەڵبژاردن بۆ هەرێم و شارەوانییەکانیش هەیە.

هەڵبژاردنى زیاتر بۆ ڕیکسداگ هەڵبژاردنێکە کە دەتوانرێت لە نێوان هەڵبژاردنە ئاساییەکاندا ئەنجام بدرێت، لە ماوەی خۆلى ئێستاى پەرلەمان. هەڵبژاردنی زیاتر تا ڕادەیەکی زۆر وەک هەڵبژاردنی ئاسایی بەڕێوە دەچێت، تەنها ئەوە نەبێت کە کاتی ئامادەکاری کورتترە.

حکومەتێکی دانیشتوو دەتوانێت بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی زیاتر بدات لە نێوان هەڵبژاردنە ئاساییەکاندا. پاشان ئەوە حکومەتە کە ڕۆژی هەڵبژاردن هەڵدەبژێرێت. دەبێت لە ماوەی سێ مانگدا لە دوای بڕیارەکەوە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

ئەگەر زۆرینەی ڕیکسداگ متمانەی بە سەرۆکوەزیران یان وەزیرێکی دیکە نەبێت، دەتوانێت بەناو پێشنیاری لێسەندنەوەی متمانە ئاراستەی وەزیرەکە بکات. ئەگەر ڕیکسداگ پێشنیاری لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆکوەزیران ئاراستە بکات، ئەوا دەبێت سەرۆکوەزیران و حکومەت دەست لەکاربکێشنەوە یان بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی زیاتر بدەن.

ئەگەر پێشنیاری سەرۆکی پەرلەمان بۆ سەرۆک وەزیران پەسەند نەکرێت

کاتێک حکومەتێک دەستی لەکارکێشایەوە، ئەرکی سەرۆکی پەرلەمانە کە پێشنیارێک بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێ بەرهەمبهێنێت. ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان چوار جار لەسەریەک شکستی هێنا لە پەسەندکردنی پێشنیارەکانی بۆ سەرۆکوەزیران لەلایەن ڕیکسداگەوە، دەبێت هەڵبژاردنێکی زیاتر ئەنجام بدرێت. تەنانەت لەم حاڵەتەشدا دەبێت هەڵبژاردنی زیاتر لە ماوەی سێ مانگدا ئەنجام بدرێت.

جێگەی هەڵبژاردە ئاساییەکان ناگرێتەوە

هەڵبژاردنی زیاتر کاتی هەڵبژاردنە ئاساییەکان ناگۆڕێت. بۆیە ئەو ئەندامانەی ڕیکسداگ کە لە هەڵبژاردنێکی تایبەتدا هەڵدەبژێردرێن، دەست بە قۆناغێکی نوێی هەڵبژاردنی چوار ساڵە ناکەن، بەڵکو تا هەڵبژاردنی ئاسایی داهاتوو دادەنیشن.

هەڵبژاردنی زیاتر لە سویددا شتێکی نائاساییە. دوای ده‌ركه‌وتنی دیموکراسی لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، تەنیا یەک هەڵبژاردنی زیاتر ئەنجام دراوە. هەڵبژاردنی ژووری/ ئەنجومەنى دووەم بوو لە 1ی حوزەیرانی 1958.