گشتپرسیی/ ڕیفراندۆم

گشتپرسیی دەنگدانێکە کە دەنگدەران ڕاستەوخۆ هەڵوێستیان هەبێت لەسەر پرسێکی سیاسی. ئەوە ڕیکسداگ بڕیار دەدات کە ئایا گشتپرسیی لە سەرانسەری وڵاتدا ئەنجام بدرێت یان نا. هەروەها دەتوانرێت گشتپرسیی لە شارەوانی و هەرێمەکان ئەنجام بدرێت.

لە سوید دوو جۆر گشتپرسیی هەیە کە هەموو وڵات دەگرێتەوە، ئەوانیش بە ناو گشتپرسیی نیشتمانی. گشتپرسیی ڕاوێژکاری و گشتپرسیی لەسەر پرسێکی دەستووری/یاسای بناخەیى هەیە، کە دەکرێت لە هەندێک حاڵەتدا پابەندکەر بێت. هەرگیز لە سوید گشتپرسیی لەسەر پرسێکی/یاسای بناخەیى دەستوری نەکراوە.

گشتپرسیی نیشتمانی دەبێت ئیستسناء/ڕیزپه‌ڕ بێت. بۆیە تەنها ڕیکسداگ دەتوانێت بڕیار بدات کە ئایا گشتپرسیی نیشتمانی ئەنجام بدرێت یان نا.

ئەگەر ڕیکسداگ بڕیار بدات کە گشتپرسیکی نیشتمانی ئەنجام بدرێت، یاسایەکی تایبەت دەردەچێت کە ڕێساکان تەنها بۆ ئەو گشتپرسەی کە باسی لێوە دەکرێت جێبەجێ دەکرێت. بۆ نموونە لەوێدا بڕیار دەدرێت کە کام پرسیار بکرێت و دەنگدان لە کام ڕۆژدا ئەنجام بدرێت. ئەگینا بە گشتی هەمان ڕێساکان بۆ گشتپرسیی نیشتیمانی دەگونجێت وەک لە هەڵبژاردنی ڕیکسداگدا، کاتێک باس لە مافی دەنگدان و بازنەی هەڵبژاردن و دەنگدان دەکرێت بۆ نمونە.

گشتپرسیی ڕاوێژکارى

گشتپرسیی ڕاوێژکاری پابەندکەر نییە. ئەگەر گشتپرسیی ڕاوێژکاری لەسەر پرسێک ئەنجامدرابێت، بەم شێوەیە بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ئەو پرسە لەلایەن ڕیکسداگەوە دەدرێت. بەڵام بیرۆکەکە ئەوەیە کە دەنگدانەکە پێش بڕیارێکی پەرلەمان ڕێنمایی بدات.

شەش گشتپرسیی نیشتمانی و ڕاوێژکاری

ئەگەری ڕێکخستنی گشتپرسیی ڕاوێژکاری لە ساڵی 1922 لە سوید هاتە ئاراوە و هەر لەو ساڵەدا پێشتر لە دەنگدانێکدا بۆ قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولیەکان بەکارهێنرا. بە گشتی شەش گشتپرسیی نیشتمانی وڕاوێژکاری لە سوید ئەنجام دراوە:

  • 1922 بۆ قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولیەکان.
  • 1955 سەبارەت بە گۆڕینی هاتووچۆی دەستی چەپ بۆ دەستی ڕاست.
  • 1957 لەبارەی زێدەمووچەى خانەنشینیى گشتى.
  • 1980 لەبارەی ووزەى ئەتۆمى.
  • 1994 لەبارەی ئەندامەتى لە یەکێتى ئەوروپا.
  • 2003 لەبارەی بە ناساندنی یۆرۆ وەک دراو لە سوید.

گشتپرسیی شارەوانى

هەروەها ئەگەری ئەنجامدانی گشتپرسیی لە شارەوانی و هەرێمەکاندا هەیە. ئەوانە هەمیشە ئامۆژگارین.