حکومەت بەم شێوەیە پێکدێت

حکومەتێک دەتوانێت لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە تا ئەو کاتەی کە پشتیوانییەکی پێویستی لە ڕیکسداگدا هەبێت. چەند هۆکارێک هەیە کە ڕەنگە حکومەتێک پێویستی بە دەستلەکارکێشانەوە هەبێت و پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ هەبێت.

باوترین هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتێک ئەوەیە کە پارتی حوکمڕان یان هاوپەیمانییەکی چەند پارتەک/حزبێک دوای هەڵبژاردن بەشێک لە پشتیوانییەکانی لە ڕیکسداگ لەدەست دەدەن. پاشان سەرۆک وەزیران دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی دەستلەکارکێشانەوە هەڵبژێرێت، یان دەتوانێت دوای دەنگدانی سەرۆک وەزیران کە لە ڕیکسداگ لە دوای هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ناچار بکرێت دەست لەکار بکێشێتەوە.

هەروەها ڕەنگە پێویست بێت حکومەتێکی نوێ پێکبهێنرێت ئەگەر حکومەتی پێشوو ناچار بووبێت دەست لەکار بکێشێتەوە چونکە ڕیکسداگ دەنگی لێسەندنەوەی متمانەی بە سەرۆکوەزیرانی ئاڕاستە کردووە یان ئەگەر سەرۆکوەزیرانێک بە هۆکاری تر دەستلەکارکێشانەوەی هەڵبژاردبێت.

حکومەتی دانیشتوو وەک حکومەتێکی ئینتقالی دەمێنێتەوە. حکومەتێکی ئینتقالی مامەڵە لەگەڵ پرسە بەردەوامەکان دەکات بەڵام بەزۆری بەپێی پراکتیک دەستپێشخەری سیاسی نوێ ناکات.

سەرۆکی پەرلەمان پێشنیاری ئەوە دەکات کێ دەبێتە سەرۆک وەزیران

کاتێک حکومەتێک دەستی لەکارکێشایەوە، ئەرکی سەرۆکی پەرلەمانە کە پێشنیارێک بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێ بەرهەمبهێنێت. پاشان سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ نوێنەرانی سەرجەم پارتەکانی ڕیکسداگ قسە دەکات بۆ ئەوەی بزانێت کام کاندید بۆ سەرۆک وەزیران زۆرترین پشتیوانی لە نێو پارتەکاندا هەیە و بەو هۆیەوە کێ دەتوانێت ببێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی سوید و حکومەتێک پێکبهێنێت کە ڕیکسداگ متمانەی تەواوی پێ هەبێت. سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ جێگرەکانی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دواتر پێشنیارەکەی پێشکەش بە ڕیکسداگ دەکات.

کاتێک سەرۆکی پەرلەمان پێشنیارەکەی دەخاتە ڕوو هەروەها باس لەوە دەکات کە کام پارتەکان بەشێک لە حکومەت پێکدەهێنن. ئامانج لێی دۆزینەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانە کە گەورەترین دەرفەتی هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت بە پشتیوانییەکی تەواو لە ڕیکسداگ.

ڕیکسداگ دەنگ لەسەر سەرۆک وەزیران دەدات

پێشنیاری سەرۆکی پەرلەمان بۆ سەرۆک وەزیران لەلایەن ئەندامانی ڕیکسداگ لە ژوورەکەدا لە دەنگدانێکدا تاقیدەکرێتەوە. ئەگەر زیاتر لە نیوەی ئەندامانی ڕیکسداگ، واتە لانیکەم 175 کەس دەنگ بە دژی ئەو پێشنیازە بدەن، ئەوا بەو پێشنیازەدا تێناپەڕێت. ئەگینا پەسەند دەکرێت.

سەرۆکى پەرلەمان چوار هەولى هەیە

ئەگەر پێشنیارێک بۆ سەرۆکوەزیران پشتیوانییەکی تەواو وەرنەگرت، دەبێت سەرۆکی پەرلەمان جارێکی دیکە لەگەڵ سەرکردەکانی حزب قسە بکات، و لەگەڵ جێگرانی سەرۆکى پەرلەمان ڕاوێژ بکات، و دواتر پێشنیارێکی نوێ پێشکەش بکات. سەرۆکی پەرلەمان چوار هەولى هەیە. ئەگەر هیچ پێشنیارێک بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێ لە ڕیکسداگدا پشتگیرییەکی تەواو وەرنەگرت، دەبێت لە ماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردنێکی زیاتر ئەنجام بدرێت.

سەرۆک وەزیران وەزیرەکانی تر دیاری دەکات

ئەوە سەرۆک وەزیرانە بڕیار دەدات کام وەزیر بەشێک دەبێت لە حکومەت. بە زووترین کات دوای دەستنیشانکردنەکە، سەرۆکوەزیران دەبێت ڕیکسداگ ئاگەداربکاتەوە کە کام کەس وەک وەزیر لە حکومەتدا دەستنیشانکراون.

پاشان گۆڕینی حکومەت بە فەرمی لە ئەنجومەنێکی بەناو لە قەڵاکەدا/کوشکى شاهانە ئەنجام دەدرێت. کۆبوونەوەیەکی