پەیوەندی بکەن و سەردانی ڕیکسداگ بکەن

ئایا دەتەوێت وەڵامی پرسیارەکانت سەبارەت بە کارەکانی ڕیکسداگ وەربگریت یان سەردانی مشتومڕیک بکەیت لە ژووردا/هۆڵى دانیشتنەکان ڕیکسداگ؟ لێرەدا وردەکاری پەیوەندیکردن بۆ ڕیکسداگ دەخەینەڕوو.

سەردانی ڕیکسداگ بکەن

ڕیکسداگ کراوەیە بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی سەردانی مشتومڕ و ودانیشتنەکانى لێپرسینەوە دەکەن، بچنە گەشتی لەگەڵ رێبەر یان بەشداری لە سەردانی خوێندندا بکەن.

سەردانی ڕیکسداگ بکەن  (بە زمانی سویدی)

خانووی ڕیکسداگ دەکەوێتە لە هێلگێەئندسهولمێن (Helgeandsholmen) لە ناوەڕاستی ستۆکهۆڵم (Stockholm). دەرگای چوونە ژوورەوەی گونجاو بدۆزەرەوە و بزانە چی گرنگە لەبەرچاو بگیرێت لەکاتی سەردانکردندا:

ڕیکسداگ بدۆزەرەوە  (بە زمانی سویدی)

پرسیاری ڕاستیی سەبارەت بە ڕیکسداگ و یەکێتی ئەوروپا

ئەگەر پرسیاری ڕاستیتان هەیە سەبارەت بە ڕیکسداگ و یەکێتی ئەوروپا، پەیوەندی بە زانیارییەکانی ڕیکسداگەوە بکەن. پەیوەندییەکان هیچ تێچووی نەبوون.

کاتەکانی تەلەفۆنی ئاسایی: دووشەممە-هەینی 9-12 و 13ـ15. کاتەکانی تەلەفۆن لە هاویندا و پێش جەژن و پشووەکان سنووردارە.

ئەگەر پێشنیار و تێڕوانینی سیاسی حزبیتان هەیە، دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە حزب و ئەندامانەوە بکەن. زانیاری پەیوەندی بۆ حزب و ئەندامانی ڕیکسداگ:

بەڵگەنامە گشتییەکان بەدەست بێنە

لە تۆمارکەدا/یاداشتنامەکەدا دەتوانیت بەدوای بەڵگەنامە گشتییەکاندا بگەڕێیت.

تۆمار/یاداشتنامەکە (Diariet)

ئەگەر دەتەوێت داوای بەڵگەنامەیەکی گشتی بکەیت، پەیوەندی بە تۆمارکەرەوە بکە.

کاتی ئاسایی کردنەوەی: دووشەممە-هەینی کاتژمێر 9ـ11.30 و 13ـ16. کاتی کردنەوەیان لە هاوین و پێش پشووی فەرمی وجەژنەکان سنووردارە.